چۆنییەتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لەوانەیە كە هۆكارێكی زەق بێت بۆ پشت ئێشە و ئازاری مل و شان. پۆزیشنی ناڕێكی دانیشتن لە بەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا لەگەڵ كەمی ماوەی پشوودان فشار دەخاتە سەر ماسوڵكە و جومگەكانی پشت و ئازار پەیدا دەكات. بۆ خۆپاراستن لە پشت ئێشەی پەیوەست بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: كورسییەكی گونجاو هەڵبژێرە، با لە مێزی كۆمپیوتەر نزیك بێت، بەرزی كورسییەكە بە شێوەیەك رێكبخە كە چەمانەوەی ئەژنۆ و نێك و ئەنیشك 90 پلە بن، باسكەكان بە تەریبی بكەونە سەر مێزەكە و پێیەكانیش فلات لەسەر زەوی دابنرێن. پشت بە تەواوی بە كێرڤی كورسییەكەوە بنووسێت تاكو پشت بە قیتی رابگیرێت، هەوڵ بدە كە شانەكانت خاوبكەیتەوە. هەرگیز بۆ ماوەیەكی زۆر بەرانبەر كۆمپیتەر دامەنیشە، واباشە كە شاشەی كۆمپیوتەر بەقەد درێژی باسكت لە چاوەكانت دوور بێت، با ئاستی سەرەوەی شاشەی كۆمپیوتەر لە ئاستی چاوەكانت نزمتر بێت، هەر 30 خولەك جارێك پشووێكی كورت بدە چاو و مل و شان و مەچەك و پشتت، واباشترە كە هەر یەك كاتژمێر جارێك هەڵسیت و كەمێك بە پیادە لەو ناوەدا بجوولێیتەوە.