بەهای خۆراكی كەموون

بەهای خۆراكی كەموون
كەموونCumin گەلێك ماددەی دژەئۆكسان لە فینۆلیكەكان Phenolics لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، بۆ نموونە كارۆتینەكان Carotenes، لیوتین Lutein. كەموون سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ، هەروەها چەندین چەوری گرنگ لەخۆدەگرێت بەتایبەتی كیومین ئەلدیهاید Cuminaldehyde و پایرازینەكان Pyrazines كە چێژ و بۆنە بەهێزەكەیان بە كەموون داوە و سوودی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن. پێكهاتە گرنگەكانی ديكەی كەموون بریتین لە: كالسیۆم، ئاسن، كۆپەر، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، سیلینیۆم، زینك، مەگنسیۆم كە هەموویان بایەخی تەندروستی بەرزیان هەیە، بۆ نموونە ئاسن و كۆپەر پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، زینك بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند ئەنزیمێك گرنگن بۆ گەشە و هەرس و دروستبوونی DNA، پۆتاسیۆم بەشێكی گرنگ شلەكانی لەشە و رۆڵی هەیە لە كۆنترۆلكردنی لێدانەكانی دڵ و پەستانی خوێندا. كەموون ئەم ڤیتامینانە لەخۆدەگرێت: ڤیتامین B1، B2، B3، B6، A، C، E كە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی. كەموون دژی كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا كاردەكات، هەروەها رۆڵی هەیە لە هاندانی جووڵەی ریخۆڵە و یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك بە زیادكردنی دەردانی ئەنزیمەكانی گەدە و ریخۆڵە.
Top