كالسیۆم و كێشی لەش

كالسیۆم و كێشی لەش
هەموومان ئەو راستییە دەزانین كە كانزای كالسیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئێسكەكان، بەڵام ئایا دەزانی كە پەیوەندی لە نێوان كالسیۆم و كێشی لەشدا هەیە. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە بڕی تەواوی كالسیۆم رۆڵی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی كێشدا. بەوەی كە كالسیۆم میتابۆلیزمی چەورەخانەكان دەگۆڕێت بە شێوەیەك كە زیاتر چەوری دەربكەن و بڕی كەمتری چەوری خەزن بكەن، بەمانایەكی تر كالسیۆم هانی كرداری سووتاندنی وزە دەدات. كەم وەرگرتنی كالسیۆم لە خۆراك دەبێتە ئەگەری كزبوونی كرداری میتابۆلیزم لە لەشدا، واتە كەمتر سووتاندنی چەوری. هەروەها كالسیۆم بە میكانیزمێكی تریش كۆنترۆلی كێشی لەش دەكات بەوەی كە هەستی زوو برسیبوونەوە Cravings كەم دەكاتەوە بەتایبەتی كە كالسیۆم لەگەڵ بڕی تەواوی ڤیتامین C و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم وەردەگیرێت. كەسێكی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 1000 ملگم كالسیۆم هەیە، باشترین سەرچاوەكانی خۆراكی كالسیۆم بریتین لە شیر، پەنیر، ماست، ماسی سالمۆن یان ساردینی قوتووبەند.
Top