سەبارەت بە لابردنی لەولەب پێویستە چی بزانیت؟

سەبارەت بە لابردنی لەولەب پێویستە چی بزانیت؟
لابردنی لەولەب IUD كارێكی ئاسان و خێراترە بە بەراورد لەگەڵ دانانی لەولەب. لەولەب پاش ئێكسپایەربوونی پێویستە كە لابرێت و دەكرێ لە هەمان كاتدا لەولەبێكی نوێ لە شوێنیدا دابنرێت، هەروەها پێویستە كە لەولەب لەپاش ساڵی یەكەمی وەستانی یەكجارەكی عادەدا Menopause لاببرێت. هەندێك جار لەولەب یان داوەكەی لەناو زێ یان لە ملی منداڵداندا دیار نابێت بۆ لابردن، بۆیە دكتۆر بە پشكنینی سۆنار شوێنەكەی دیاردەكات ئینجا لایدەبات، هەندێك جاریش لەولەب لە دیواری منداڵدان دەچەقێت و پێویست بە بەنجی گشتی دەكات بۆ لابردنی ئەمەش بە گەورەترین ئاڵۆزی لابردنی لەولەب دادەنرێت. پاش لابرنی لەولەب لەوانەیە كە خوێنبەربوون و ئازارێكی كەم رووبدات. هەندێك ئافرەت بەر لە لابردنی لەولەب حەبی ئەسپرین یان دەرمانێكی تری دژەئازار بەكاردێنن.گەلێك دكتۆر وایان پێ باشە كە ئافرەت دووركەوێتەوە لە جووتبوون بۆ ماوەی یەك هەفتە پێش كاتی لابردنی لەولەب، چونكە دروستبوونی هێلكۆكە پاش لابردنی لەولەب لەوانەیە كە ببێتە هۆی دووگیانی لەو كاتەی كە سپێرم توانای مانەوەی بە زیندووی لەناو زێی ئافرەتدا هەیە بۆ ماوەی 5 رۆژ.هەر وەكو سەردانی دكتۆری ددان، لابردنی لەولەب ئافرەت تا رادەیەك نیگەران دەكات.
Top