سوودەكانی ترێ بۆ كۆئەندامی هەرس

سوودەكانی ترێ بۆ كۆئەندامی هەرس
ترێ Grapes چاڵاكی دژەبەكتریای هەیە، بۆیە سوودبەخشە بۆ رێگرتن لە گەشەكردنی هەندێك بەكتریا كە لە رێگای خۆراكی ئالودەبووەوە دەبنە ئەگەری هەوكردن لە كۆئەندامی هەرسدا. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ترێ ئاوێتە فینۆلیكەكان Phenolics لەخۆدەگرێت كە گەشەی بەكتریای سالمۆنێللا Salmonella و ئی كۆلای E.coli لە كۆئەندامی هەرسدا دەوەستێنن. لەگەڵ هەموو ئەم سوودانەی ترێ بۆ كۆئەندامی هەرس، هەندێك كەس پاش خواردنی دوچاری ناڕحەتی گەدە و ریخۆڵە دەبنەوە لەگەڵ كۆبوونەوەی گاز كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ریشاڵی نەتواوەی ترێ Insoluble fiber و بەرگەنەگرتنی شەكری ترێ یان فركتۆز Fructose. رێژە بەرزەكەی ئاو لە ترێدا كە دەگاتە نزیكەی 70% لەگەڵ رێژە بەرزەكەی ریشاڵ بایەخی زۆریان بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە بەتایبەتی بۆ رێگرتن لە قەبزی، هەروەها بۆ رێگرتن لە سكچوون. جگە لە كۆئەندامی هەرس، ترێ بە رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان سوودی زۆری بۆ پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان هەیە.
Top