ساسی تیژ بخەرە خۆراكتەوە

ساسی تیژ بخەرە خۆراكتەوە
ئەگەر پەیڕەوی خۆراكێكی تەندروستییانە دەكەیت، بەڵام هەست دەكەیت كە كەم چێژە ئەوا دەتوانیت كە ساسی تیژ Hot sauce بخەیتە خۆراكتەوە. جگە لە چێژ، ساسی تیژ هەندێك ماددەی گرنگت بۆ دابین دەكات ئەگەر بە رێژەیەكی كەمیش بێت. كەوچكێكی گەورەی ساسی تیژ كە دەكاتە نزیكەی 15 گرام تەنیا 3 كالۆری وزەی تێدایە و پێكهاتووە لە بیبەری سووری تیژ، 4 ملگم سۆدیۆم، لەگەڵ بڕێكی یەكجاركەمی چەوری، هەروەها 0.6 گرام كاربۆهیدرات، 0.14 پرۆتین، 0.1 گرام ریشاڵ كە سوودی بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە. كەوچكێكی گەورەی ساسی تیژ 4.5 ملگم ڤیتامین C لەخۆدەگرێت لەگەڵ 3 مایكرۆگرام ڤیتامین A و 2 مایكرۆگرام ڤیتامین B9 و 0.02 ملگم ڤیتامین B6، هەروەها بڕی كەم لە ڤیتامینەكانی B1 و K كە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە. ساسی تیژ پۆتاسیۆم بە رێژەی 85 ملگم لە هەر كەوچكێكدا لەخۆدەگرێت لەگەڵ 2 ملگم مەگنسیۆم، 2 ملگم فۆسفۆر، 1 ملگم كالسیۆم كە هەموویان بایەخی تەندروستییان هەیە. ئەو كەسانەی كە هەستەوەری بە خۆراكی تیژ دەنوێنن یان گرفتیان لە كۆئەندامی هەرس هەیە، پێویستە كە دووركەونەوە لە ساسی تیژ.
Top