گەڵا یان پەلكە مێو Grape leaves دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزای گرنگ، وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر 5 دانە گەڵای مێو تەنیا 14 كالۆری تێدایە، هەروەها ڤیتامینەكانی A، C، E، K، B2، B3، B6، B9، لەگەڵ ریشاڵ و كانزایەكانی ئاسن، كالسیۆم، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز. پەلكە مێو چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەكو: چالاكی دژی هەوكردن بۆ نموونە سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە، كەمكردنەوەی ئاوسانی قاچەكان لەبەر كەمبوونەوەی توانای خوێنهێنەرەكانی قاچ بۆ گەڕاندنەوەی خوێن بۆ دڵ، كەمكردنەوەی قەبارەی خوێنی عادەی قوڕس، راگرتنی سكچوون، سووككردنی سەرئێشە و ئازاری گەدە، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی دەم بە كەڕوو. خواردنی پەلكە مێو نابێتە هۆی بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە.