نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی كێشی لەش Weight loss surgery لە گەلێك كەسدا ئەنجامی باشی دەبێت، بەڵام هەرگیز بۆ هەموو كەسێك گونجاو نییە، هەروەها لەگەڵ هەڵسەنگاندنی سوود و زیانەكانی نەشتەرگەییەكە بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی كارێكی ئاسان نییە بەتایبەتی كە پێویستە لەسەر كەسی كاندیكراو كە پاش نەشتەرگەری عاداتی پەیوەست بە خۆراك و ستایلی ژیانی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بگۆڕێت. بەگشتی 3 جۆری سەرەكيی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لەئارادان: یەكەم، بچووككردنەوەی قەبارەی گەدە بە مەبەستی زوو تێربوون یان كەمتر خواردن. دووەم، گۆڕینی رێڕەوی كۆئەندامی هەرس(بایباس Bypass) بە مەبەستی كەمكردنەوەی هەڵمژینی وزە. سێیەم، ئەنجامدانی هەر دوو نەشتەرگەرییەكە بە یەكەوە. ئەم نەشتەرگەرییە تەنیا لەم حاڵەتانەدا ئەنجام دەدرێت: تێكڕای بارستایی لەش BMI لە نێوان 35- 40 كگم \ سم2 یان زیاتر بێت،بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی هەر ئاڵۆزییەكی پەیوەست بە قەڵەوی وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە، هەناسەڕاوكێ لەكاتی خەودا، پاش هەوڵدانی زۆر و پەیڕەوكردنی ریجیم و مەشقی وەرزشی لەژێر چاودێری دكتۆردا بە لای كەم بۆ ماوەی 6 مانگ كە هیچ ئەنجامێكی نەبێت. نەشتەرگەی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش هەرگیز گونجاو نییە بۆ چارەسەركردنی منداڵانی قەڵەو تەنیا لە هەندێك حاڵەت لە تەمەنی هەرزەكاریدا نەبێت كە قەڵەوییەكە لە رادەبەدەر بێت.