بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشيی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە دەكرێت بە چەندین رێگا خۆمانی لێ بپارێزین یان كۆنترۆلی بكەین. یەكێك لە رێگا كاریگەرەكانی خۆپاراستن بریتییە لە خۆراكی هاوسەنگ و كەمكردنەوەی خوێ و چەورییە خراپەكان، هەروەها خواردنی ماست كە دەوڵەمەندە بە ماددەی گرنگ، بۆ نموونە پۆتاسیۆم كە بە رێژەی 500 ملگم لە هەر كوپێكی ماستدایە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە دابەزاندن و كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، هەروەها مەگنسیۆم كە هەمان رۆڵی هەیە. ماست بە پێكهاتە گرنگەكانی تریەوە وەكو پرۆتین، كالسیۆم، كۆمەڵەی ڤیتامین B و ڤیتامین Aو D و چەندین خوێی كانزایی رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و هاندانی سووڕی خوێن، هەروەها یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس لە رێگای چالاككردنەوەی بەكتریا سوودبەخشەكانی ریخۆڵە و رێكخستن و خاوبوونەوەی كۆڵۆن كە ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ تووشبووان بە گرژبوونی كۆڵۆن و بەدهەرسی، هەروەها زیادكردنی توانای خوێندن و تەركیز بەتایبەتی لە قوتابییاندا.