گرنگی هەڕەمی خۆراك

گرنگی هەڕەمی خۆراك
گرنكی پەیڕەوكردنی هەڕەمی خۆراك Food pyramid لەوەدایە كە رێژەی خۆپاراستن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی بەرزدەكاتەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە كەم دەكاتەوە كە پەیوەنديی زۆریان بە ناڕێكی خۆراكەوە هەیە وەكو نەخۆشيی شەكرە، نەخۆشيی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەندێك جۆری شێرپەنجە. چەندین جۆری هەرەمی خۆراك هەیە كە مەبەستی هەموو جۆرەكان دابینكردنی خۆراكێكی جۆراوجۆر و تەندروستییانەیە كە هەموو ماددە خۆراكییە گرنگەكان بە بڕی پێویست دابین بكەن لە پرۆتین، كاربۆهیدرات، چەوری، ڤیتامین، كانزا، ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان.
Top