لەكاتی وەرزشدا رێژەی ئارەقەكردن زیاد دەبێت و لەش شلە ون دەكات، بۆ قەرەبووكردنەوە پێویستە كە وەرزشوان شلە بخواتەوە پێش دەستكردن بە وەرزش و لەكاتی وەرزش و لەپاش وەرزشدا. وەرزشوانان شلەی ونبوو بە ئاو یان بە سپۆرت درینك قەرەبوو دەكەنەوە، ئەمەش هەڵبژاردنی كەسییە، بەڵام ئەگەر كاتی وەرزشەكەت بۆ ماوەی پتر لە 90 خولەك بەردەوام بێت، ئەوا باشترە كە سپۆرت درینك بخۆیتەوە كە رێژەیەك كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت بەتایبەتی ئەو جۆرەی كە 15-18 گرام كاربۆهیدرات لە هەر 230 میللیلیتردا لەخۆدەگرێت. هەندێك جاریش بەكارهێنانی ئەو جۆرانەی سپۆرت درینك كە رێژەیەكی بەرزی شەكریان تێدایە واتە كە رێژەی شەكر بگاتە 60 گرام (15كەوچكی كوپ) لە بتڵێكدا دەبێتە ئەگەری سك ئێشە و هێڵنج یان سكچوون چونكە رێژەی بەرزی شەكر هەڵمژینی ئاو دوادەخات. بەگشتی سپۆرت درینك Sport drink وزە و شەكر لەخۆدەگرێت لەگەڵ رێژەیەكی كەم لە ماددە خۆراكییە سوودبەخشەكان، بۆیە گەلێك وەرزشوان تەنیا خواردنەوەی ئاو پەسەند دەكەن.