بەهای خۆراكی گۆشتی قەلەموون

بەهای خۆراكی گۆشتی قەلەموون
لە زۆربەی لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گۆشتی قەلەموون Turkey وەكو گۆشتێكی سپی و سەرچاوەیەكی كەم چەوری پرۆتین سوودبەخشە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشيی دڵ و شەكرە و شێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد ناكات وەكو ئەوەی كە بە زیاد خواردنی گۆشتی سوور بەدی دەكرێت. گۆشتی قەلەموون دەكەوێتە نێو لیستی خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە پرۆتینەوە بە ئەندازەی گۆشتی ماسی تونا و سپێنەی هێلكە، ئەمەش سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی ئاستێكی ئاسایی هۆرمۆنی ئینسولین لەپاش ژەمەكانی خۆراكدا. یەكێك لە لایەنە پۆزەتیڤەكانی گۆشتی قەلەموون ئەوەیە كە دەتوانیت بە ئاسانی چەورییەكانی لابەریت و وەكو گۆشتێكی بێ چەوری سوودی لێوەربگریت. گۆشتی قەلەموون زوو وشك و رەق دەبێت بەتایبەتی ئەگەر زیاد بكوڵێنرێت. گۆشتی قەلەموون رێژەیەكی بەرز لە كانزای سیلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و سستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات، هەروەها ڤیتامین B3، ڤیتامین B6 لەگەڵ كانزای فۆسفۆر و ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3 كە بایەخی تەندروستی زۆری هەیە.
Top