كەميی كێشی لەش لە كوڕی هەرزەكاردا

كەميی كێشی لەش لە كوڕی هەرزەكاردا
لەوانەیە كە هۆكاری كەميی كێشی لەش لە هەرزەكاردا بگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگیی خۆراك، كێشە دەروونییەكان، لەوانەشە نەخۆشییەكی جەستەیی هۆكار بێت. گۆڕانە هۆرمۆنییەكان و گۆڕانە دەروونی و جەستەییەكانی پەیوەست بە هەرزەكاری Adolescence، فشاری قوتابخانە یان كار، هەموویان كاریگەری دەكەنە سەر ئارەزووی خواردن و فەرامۆشكردنی گرنگیدان بە خۆراك، بۆ نموونە نەخواردنی ژەمی بەیانییان، نەخواردنی ژەمی تەواو لەكاتی خۆیدا، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن كە زیاتر لەبەر هۆكاری دەروونی وەكو سترێس روودەدات. بە مەبەستی زیادكردنی كێش، پێویستە كە گرنگییەكیی تایبەت بە خۆراكی رۆژانە بدرێت لە رووی جۆر و چەندێتییەوە بەبێ بەكارهێنانی هیچ دەرمانێك، بۆ نموونە زیادكردنی خۆراكی كاربۆهیدراتی لە ژەمەكاندا وەكو مەعكەرۆنە، برنج، پەتاتە، نیسك لەگەڵ سەوزە و میوە، ماسی یان گۆشتی سوور، پاقلەمەنییەكان، زیادكردنی ئەلبان بۆ نموونە رۆژانە 3 پەرداخ شیر یان ماست بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی كالسیۆم، كەمكردنەوەی چەورییە تێرەكان لەگەڵ كێك و گۆشتی قوتوو و خۆراكە دەستكردەكانی دیكە، كەمكردنەوەی شیرینی و خواردنەوە گازادرەكان و شیرەی میوەی دەستكرد، پێوستە كە گرنگی تایبەت بە ژەمی بەیانی بدرێت.
Top