سێ فرمانە گرنگەكەی ڤیتامبن C

سێ فرمانە گرنگەكەی ڤیتامبن C
ڤیتامین C یان ترشی ئەسكۆربیك، لە ئاودا دەتوێتەوە، دژەئۆكسانێكی بەهێزە. ڤیتامین C سێ فرمانی سەرەكی هەیە لە لەشدا، یەكەم: رۆڵێكی زۆری هەیە بۆ چاكبوونەوە و نوێبوونەوەی شانەكان. دووەم: یارمەتی پاراستنی هەموو خانەكانی لەش دەدات لە كاریگەرییەكانی كرداری ئۆكسان Oxidation كە لەوانەیە DNA لەناو ناوكی خانەدا تێكبدات و خانە دوچاری دابەشبوونێكی كۆنترۆلنەكراو بێت و ببێتە ئەگەری شێرپەنجە. سێیەم: رۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەتایبەتی دژی هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت و ئەنفلوەنزا. لەشی مرۆڤ توانای دروستكردنی ئەم ڤیتامینەی نییە، بۆیە پێویستە كە لە خۆراكەوە وەربگیرێت، دابینكردنی ڤیتامین C لە رێگای خۆراكەوە ئاسانە، سەرچاوە دەوڵەمەندەكان بریتین لە كیوی، پرتەقال، لیمۆ، لالەنگی، ئەناناس، برۆكۆلی، فەراولە، گرێپ فروت، بیبەری شیرین.
Top