باشترین خۆراك بۆ پێست

باشترین خۆراك بۆ پێست
گەلێك خۆراك رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست، بۆ نموونە باوی كە بە ڤیتامین E باركراوە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و پێست تا رادەیەكی زۆر لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی هەتاو دەپارێزێت، شوكولاتەی تاریك Dark chocolate كە رێژەیەكی بەرزی كاكاو لەخۆدەگرێت و چەندین ماددەی دژەئۆكسانی تێدایە كە رۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی سووربوونەوەی پێست و پاراستنی لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا، گێزەر كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A یارمەتی سافكردنی پێست دەدات و رێگا دەگرێت لە زیاد دروستبوونی خانەكان لە چینی سەرەوەی پێست، چای سەوز ماددە كاتێچینەكان Catechins لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و پێست لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزن، تەماتە ماددەی لایكۆپێن Lycopene لەخۆدەگرێت كە رەنگە سوورەكەی پێبەخشیوە و پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەپارێزێت.
Top