شەوكوێری Night Blindness یان نەدیتنی شتەكان بە باشی لە رووناكی كەمدا چەندین هۆكاری لەپاڵە، بۆ نموونە گرفتی زگماكی كە چارەسەرەكەی تا رادەیەك گرانە، ئاوی سپی Cataract، كەميی ڤیتامین A، هەوكردنی تۆڕەی چاو Retinitis، زیانی لابەلای ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی ئاوی شین Glaucoma بەكاردێن. كورتبینی Myopia هۆكارێكی دیكەیە كە دەبێتە هۆی گرفت لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بەتایبەتی لەكاتی شەودا لەگەڵ گرفت لە فۆكەسكردن یان گرفت لە بینینی تەنە دوورەكان، هەروەها هەستكردن بە ماندووبوونی چاوەكان پاش كار. رێگاكانی چارەسەركردنی شەوكوێری پەیوەستن بە هۆكارەكان، بۆ نموونە گۆڕینی جۆری دەرمانەكان لە حاڵەتەكانی ئاوی شیندا، چارەسەركردنی ئاوی سپی بە نەشتەرگەری گۆڕینی هاوێنەی چاو، بەكارهێنانی ڤیتامین A بە شێوەی دەنك یان كەپسول بە رێنمایی دكتۆر لەگەڵ هاوسەنگكردنی خۆراك، راستكردنەوەی كورتبینی بە چاویلكە یان بە تیشكی لێزەر.