كاكڵەكانی سنەوبەر Pine nuts بە وزە دەوڵەمەندن، هەر 100 گرام نزیكەی 675 كالۆری تێدایە لەگەڵ چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان. كاكڵەكانی سنەوبەر چەورییە یەكانە ناتێرەكان وەكو ترشی ئۆلێیك Oleic acid لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا، هەروەها ترشە چەوری ترشی پینۆلینیك Pinolenic acid كە رۆڵی هەیە لە كۆنترۆلكردنی كێش لە رێگای كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ، لەگەڵ ڤیتامین E بە رێژەی 9.3 ملگم لە هەر 100 گرامدا كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و گرنگە بۆ پەردەی خانەكان و تەندروستی پێست و پەردە لینجەكان. كاكڵەكانی سنەوبەر سەرچاوەی باشن بۆ ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9، هەروەها كانزایەكانی مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، سیلینیۆم.