زەیتی كونجی Sesame oil سەرەڕای چێژە خۆشەكەی، رێژەیەكی بەرز لە ترشە چەوری ئۆمیگا6 لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڤیتامین E و ڤیتامین K و چەندین ئاوێتەی دیكەی سوودبەخش. زەیتی كونجی سیفەتی دژە بەكتریای Antibacterial هەیە بەتایبەتی دژی گەشەكردنی زیادی بەكتریا لەسەر پێست و لەناو دەمدا. زەیتی كونجی دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێكی ماددە دژەئۆكسانەكان وەكو فینۆلەكان و ماددەی فایتێت Phytate كە خانەكانی لەش لە شێرپەنجە و گەلێك نەخۆشیی دیكە دەپارێزن. ماددەی سیسامینی Sesamin ناو كونجی رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا و خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەكان لە كەسانی تووشبوو بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن وەكو نەخۆشی بۆڕییەكانی خوێن و جەڵتەی مێشك Stroke. زەیتی كونجی كانزای زینك لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسك، هەروەها كانزای كۆپەر كە نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان سووك دەكات، لەگەڵ كانزای كالسیۆم كە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە پووكانەوەی ئێسك، پاشان كانزای مەگنسیۆم لەخۆدەگرێت كە پێویستە بۆ تەندروستی كۆئەندانی هەناسە و بۆڕییەكانی خوێن.