گرنگيی پرۆتین بۆ ئافرەت

گرنگيی پرۆتین بۆ ئافرەت
پرۆتین Proteins بناغەی بینای لەش و ژیانە، زەروورە بۆ گەشە و نوێبوونەوەی خانە و شانەكان. هەموو پرۆتینەكان پێكهاتوون لە یەكگرتنی جیا جیای بیست ئاوێتە كە بە ترشە ئەمینییەكان ناسراون كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینەكانن. بە گوێرەی ئەوەی كە كام لە ترشە ئەمینییەكان بەشدارن لە جۆرێكی پرۆتیندا، مۆلیكیولی ئەم پرۆتینە دەبێتە ئەنزیم یان هۆرمۆن یان ماسوڵكە یان هەر شانە و ئەندامێكی دیكەی لەش. پێویستی ئافرەت بە پرۆتین زیاد دەبێت لەكاتی دووگیانی و لەكاتی شیرداندا، هەروەها لە ئافرەتە وەرزشوانەكاندا. پرۆتین لە خۆراكی ئاژەڵی و رووكییەوە سەرچاوەدەگرێت، بۆ نموونە: گۆشت، پەلەوەڕ، ماسی، هێلكە، شیر و بەرهەمەكانی، پاقلەمەنییەكان، تۆوەكان، بەرهەمەكانی سۆیا، دانەوێڵە . ئافرەت بە تێكڕایی رۆژانە نزیكەی 45 گرام پرۆتینی پێویستە، بڕی زیادی پرۆتین لە خۆراكی رۆژانەدا لەوانەیە كە زیانبەخش بێت.
Top