گۆڕانی رەنگی تۆواو بەتایبەتی بە رەنگی زەرد Yellow sperm زۆر جار پیاو نیگەران دەكات، بەڵام بەگشتی شتێكی سادەیە و جێگای مەترسی نییە. لە راستیدا تەنیا هەوكردن كە هۆكارێكە بۆ زەردبوونی رەنگی تۆواو پێویستە حیسابی بۆ بكرێت و زوو چارەسەربكرێت ئەگینا هۆكارەكانی دیكەی وەكو تێكەڵبوونی تۆواو لەگەڵ میزدا، بەساڵاچوون، جۆری خۆراك، هەموویان هۆكاری سادەن. تۆواو بە بۆڕی میزەوە گوزەر دەكات، بۆیە هەر پاشماوەیەكی میز لەم شوێنەدا كە لەگەڵ تۆواودا تێكەڵ دەبێت رەنگی زەرد دەكات، ئەمەش حاڵەتێكی ئاسایی و باوە لە پیاودا. ئەو خۆراكانەی كە رێژەی بەرزی سۆلفەر لەخۆدەگرن وەكو پیاز و سیر رەنگی تۆواو زەرد دەكەن، هەروەها هەندێك دەرمان و مەلتی ڤیتامینەكان. هەكردن زیاتر لە گەنجەكاندا رەنگی تۆواو دەگۆڕێت كە هاوكات دەبێت لەگەڵ ئازار، بۆ نموونە هەوكردنی بربخ Epididymitis و ئەو هەوكردنانەی كە بە رێگای سێكسەوە دەگوازرێنەوە STD.