گەلێك هۆكار ئەگەری جەڵتە Stroke زیاد دەكەن وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆڵ، نەخۆشی شەكرە. بۆ خۆپاراستن ئەم هەنگاوانە بگرە بەر: رۆژانە بەلای كەم بۆ ماوەی 30 خولەك مەشقی وەرزشی سووك یان مامناوەندی ئەنجام بدە، كێشی لەشت دابەزێنە بە مەشق و رێجیم لەژێر چاودێریی دكتۆر، با خۆراكت تەندروستییانە بێت بە زیادكردنی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر و ماسی و دانەوێڵەی تەواو، ئەگەر نەخۆشیی دڵت هەیە دەرمانەكانت بە رێكی وەربگرە، دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول، رۆژانە یان 2- 3 رۆژ جارێك پارچەیەك شوكولاتەی تاریك بخۆ كە رێژەی كاكاو تێیدا كەمتر نەبێت لە 70%، بە هیچ شێوەیەك جگەرە و پایپ و نێرگەلە مەكێشە، هەر 6 مانگ جارێك سەردانی دكتۆری ددان بكە، لەكاتی سەرهەڵدانی هەر نیشانەیەكی نائاسایی زوو سەردانی دكتۆر بكە.