كامیان باشترە، ماسیی گەورە یان ماسیی بچووك؟

كامیان باشترە، ماسیی گەورە یان ماسیی بچووك؟
كە باس لە گرنگيی ماسی بۆ تەندروستی دەكرێت پێویستە كە حیساب بۆ دوو خاڵی گرنگ بكرێت، یەكەم: رێژەی ترشە چەوری ئۆمیگا3 كە بەهای خۆراكی ماسی دیار دەكات، واتە چەند رێژەی ئەم چەورییە زیاتر بێت هێندە بەها خۆراكییەكەی بەرزتر دەبێت. دووەم: رێژەی كانزای جیوە كە هەر چەند بەرزتر بێت هێندە بۆ تەندروستی زیانبەخشە. ئەمەش گومانی تێدا نییە كە هەر چەند قەبارەی ماسيی گەورەتر بێت رێژەیەكی بەرزتری لە ماددە پیسكارەكان Contamitants یان ماددەی زیانبەخش و تۆكسینەكانی ناو ئاوی رووبار و دەریاكان بەتایبەتی كانزا قوڕسەكانی وەكو جیوە لە پێست و شانە چەورییەكانیدا كۆدەبنەوە، پێچەوانەی ئەمەش راستە، بۆیە بۆ ئەم مەسەلەیە دەتوانیت كە ماسيی ساردین Sardines هەتا بە پێستەوە بخۆیت چونكە لە قەبارە بچووكە و زیاتر خۆراكی رووەكی دەخوات و لە رووی رێژەی جیوەش لە ماسيی گەورە سەلامەتترە. ئەگەر ماسيی ساردینی قوتووبەند هەڵدەبژێریت، ئەوا ماسيی قوتووبەندی بێ پێست بخۆ یان پێش خواردن پێستەكەی لابەرە.
Top