ئایا تیفال سەلامەتە؟

ئایا تیفال سەلامەتە؟
قاپ و قاچاغی تیفال Teflon Pans ئەگەرچی رێگرە لە پێوەلكانی خۆراك، بەڵام ئەگەر تا پلەیەكی بەرز گەرم بكرێت ئەوا پتر لە 15 جۆر گازی ژەهراوی لێ جیادەبێتەوە. ئەم گازانە دەبنە ئەگەری سەرهەڵدانی نیشانەكانی وەكو ئەنفلوەنزا كە بە ئەنفلوەنزای هەڵمی پۆلیمەر Polymer fume flu یان ئەنفلوەنزای تیفال Teflon flu ناسراوە، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و لەرز و سەرئێشە و هێڵنج كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبن. یەكێك لە ماددە كیمیاییە سەرەكییەكانی دروستكردنی تیفلۆن ناسراوە بە C-8 كە لەوانیە هۆكار بێت بۆ شێرپەنجە. گەرمكردنی تیفال تا پلەی 202.2 سانتیگراد (396 فەهرنهایت) گازی لێدەبێتەوە، هەروەها گەرمكردنی تا پلەی 360 سانتیگراد (680 فەهرەنهایت) دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەی C-8. ئەلتەرناتیڤە سەلامەتەكان بۆ تیفال بریتین لە قاپ و قاچاغی پۆرسەلین Porcelain، ستیلی دژی ژەنگ Stainless steel.
Top