شیرەی گێزەر Carrot juice بۆ هەرسكردن سووكە، ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامینەكانی A، C،K، D، E، B1، B5، B6، B9(فۆلێت)، هەروەها شیرەی گێزەر دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و كانزایەكانی ئاسن، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆر لەگەڵ بڕی كەمتر لە پرۆتین و كاربۆهیدرات. شیرەی گێزەر گونجاوە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش لەوكاتەی كە هەر 250 میللیلیتر شیرەی گێزەر نزیكەی 100 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت. بۆ دابینكردنی سوودی تەندروستيی تەواو هەرگیز شەكر یان بەفر لەگەڵ شیرەی گێزەر تێكەڵ مەكە. شیرەی گێزەر ماددە كارۆتینۆیدەكان Carotenoids لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژەئۆكسانی بەهێزن و سوودی تەندروستيی زۆریان هەیە وەكو: پاراستنی دڵ لە نەخۆشی، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، بیتا كارۆتین Beta carotene كە نموونەیەكی كارۆتینۆیدەكانە سوودی زۆری بۆ بینین هەیە بەتایبەتی ببینین لە تاریكیدا، كەمكردنەوەی گرفتەكانی پەیوەست بە جگەرەكێشان، باشتركردنی كوالیتی شیر لە دایكی شیردەردا، پاراستنی تەندروستی قژ و نینۆك، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردن، دواخستنی گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن، پاراستنی كۆئەندامی هەناسە، سووككردنی كۆكە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل، دابەزاندنی پەستانی خوێن، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەیوەست بە كەمخوێنی، كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا، سووككردنی نیشانەكانی زیپكەی گەنجێتی Acne.