ئاوسانی پێڵووی چاو

ئاوسانی پێڵووی چاو
ئاوسانی پێڵوو Eyelid swelling كاردانەوەیەكی دەروونی خراپ بۆ تووشبووان پەیدا دەكات، ئەمە جگە لە سووربوونەوە و خورشت و ئازار و هەستكردن بە ناڕحەتی. ئافرەت لە 3 مانگی كۆتایی دووگیانیدا دوچاری ئاوسانی پێڵووەكان دەبێت بەتایبەتی بەیانیان پاش لەخەو هەڵسان لەبەر فراوانبوونی بۆڕییەكانی خوێن و زیادبوونی رێژەی شلە لە لەشدا كە گەلێك جار ئاوسانەكە جگە لە پێڵوو هەموو دەموچاو دەگرێتەوە. هۆكارەكانی ديكەی ئاوسانی پێڵوو بریتین لە: پێوەدانی مێروو، سووربوونەوەی چاو Pink eye لەبەر هەوكردن كە گەلێك جار پەردەی لینجی ژێرەوەی پێڵوو دەگرێتەوە، هەستەوەری هۆكارێكی دیكەی ئاوسانی پێڵووەكانە، بۆ نموونە هەستەوەری خۆراك، هەستەوەری بە دەرمان، هەستەوەريی وەرزیی لووت، هەستەوەری بە هەندێك جۆری ئارایشت یان شەدۆی چاو یان بۆیەی قژ، هەوكردنی پێڵوو بە شێوەی گرێیەكی سووری بە ئازار لەسەر پێڵوو لەوانەیە كە ببێتە هۆی ئاوسانی پێڵوو لەگەڵ سووربوونەوەی چاو و زیاد فرمێسككردن، هەروەها باپشكێو Chalazion كە گرێیەكە لەناو پێڵوودا پەیدا دەبێت، هەوكردنی گیرفانەكان یان جیوبی لووت Sinusitis كاریگەری دەكاتە شوێنەكانی دەوری لووت بەتایبەتی پێڵوو و دەوری چاوەكان لەگەڵ هەستكردن بە ئازار و سووتانەوە.
Top