ئایا خواردنی باوی خاو Raw almonds تا چەند سەلامەتە، ئایا ئەگەری ئالوودەبوونی بە بەكتریا لێدەكرێت؟ ئەگەرچی باوی خاو بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، بەڵام ئەمەش روونكراوەتەوە كە بە كرداری پاستیوریزكردنی باوی بەها خۆراكییەكەی لەدەست نادات. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە باوی خاو گەلێك جار بە بەكتریای سالمۆنێللا ئالوودە دەبێت، هۆكاری بوونی بەكتریای سالمۆنێللا لە باویدا دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی چاندن و هەڵگرتن و پرۆسێسكردن. بە كرداری پاستیوریزكردنPasteurization كە بریتییە لە گەرمكردن بە پلەیەكی گەرمی تایبەت رێژەی بەكتریای سالمۆنێللا تا رادەیەكی باش لەناو باویدا كەم دەبێتەوە. رێگایەكی سادە بۆ هەمان مەبەستی كەمكردنەوەی بەكتریا بریتییە لە دانانی باوی لەناو هەڵمێكی گەرم تا گەرمییەكەی دەگاتە نزیكەی 93 پلەی سەدی (200 پلەی فەهرەنهایت). ئێستا لە وڵاتە یەكگرتووەكای ئەمەریكادا خەریكە پاستوریزەكردنی باوی پاش لێكردنەوەی دەبێتە بەرنامەیەكی سەپێنراو لە پیشەسازی خۆراكدا، چونكە زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی بەكتریای سالمۆنێللا لە وەرزی لێكردنەوە و خەزنكردن و فرۆشتنی باویدا سەرهەڵدەدات.