دەنكەكانی ڤانێللا Vanilla beans سەرەڕای بەخشینی چێژێكی خۆش، چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرن كە بایەخی تەندروستی بەرزیان هەیە. دەنكەكانی ڤانێللا پێكهاتوون لە شەكری ئاڵۆز و شەكری سادە لەگەڵ ترشە چەوری گرنگ و چەندین ڤیتامین و كانزا. گرنگترین ماددەی دەنكەكانی ڤانێللا ماددەی ڤانیلینە Vanillin، ئەمە جگە لە چەندین ماددەی دژەئۆكسان كە گرنگی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە وەكو فینۆلەكانPhenoles ، لاكتۆنەكان Lactones و ترشی كاپرۆویك Caproic acid. دەنكەكانی ڤانێللا بڕێكی كەمیان لە كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین B1، B2، B3، B6، لەگەڵ رێژەیەكی كەم لە كانزایەكانی كالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، زینك، كۆپەر، ئەم ماددانە رۆڵی پۆزەتیڤیان بۆ تەندروستی هەیە بە شێوەی: رێكخستنی میتابۆلیزم Melabolism یان كرداری بەدەستهێنانی وزە لە لەشدا، باشتركردنی فرمانی كۆئەندامی دەمار، كۆنترۆلكردنی لێدانەكانی دڵ، یارمەتیدانی سستمی ئەنزیمەكان و سستمی دژەئۆكسان لە لەشدا، هەروەها هاندانی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن.