لە ساڵی (2008) بیرۆكەی (بریسۆس) ئەوە بوو كە ئوتۆمبێلێك دروست بكات لەشێوەی مۆز بێت، بەهۆی ئەوەی خۆی زۆری حەز لە مۆزە و تەنانەت توانی كارەكەی بە ئەنجام بگەیەنێت دوای (5) ساڵ لە كاركردنی بەردەوام، ئەو پیاوە لە وڵاتی ئەمەریكا دەژی و تەمەنی (52) ساڵە، لە سەرەتادا تەنیا بیرۆكەیەك بووە و ویستویەتی بۆ خۆشی ئەنجامی بدات، كەچی ئێستا كارەكەی بە جێگەیاندووە، تەنانەت وابڕیارە كە بەم ئوتۆمبێلە مۆزە سەرتاپای جیهانی پێبكات و ببێتە ئوتۆمبێلێكی نێو دەوڵەتی، لەلاتان سەیر نەبێت ئەگەر رۆژێك ئەو ئوتۆمبێلەتان لە كوردستان بینی، چونكە بە نیازیشە سەردانی عێراق بكات. لە رێگەی فرۆشتنی ئینتەرنێتەوە نزیكەی (2) ملیۆن دۆلار بەم ئوتۆمبێلە دراوە، نزیكەی (6) مەتر درێژە و لەسەر شێوەی مۆز دروست كراوە و شوێنی (4) كەس دەبێتەوە و دیمەنێكی جوانیشی هەیە.