بنەما سەرەكییەكانی ژەمەكانی خۆراكی رۆژانە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ CHD كە باوترینی نەخۆشییەكانی دڵە، بریتییە لە هەڵبژاردنی دانەوێڵەی تەواو، سەوزە، میوە لەگەڵ سنوورداركردنی چەورییە تێرەكان كە لە گۆشتی سوور و پەنیردان لەگەڵ سنوورداركردنی خوێ. با تێكڕای شیكردنەوەی خۆراكی رۆژانەت پێكهاتبێت لە: وزە 1555 كالۆری، 42 گرام چەوری گشتی، 11 گرام چەورییە تێرەكان، 12 گرام چەورییە یەكانە ناتێرەكان، 109 گرام كۆلیستیرۆل، 1560 ملگم سۆدیۆم(خوێ)، 230 گرام كاربۆهیدرات، 26 گرام ریشاڵ، 81 گرام پرۆتین. نموونەی لیستی خۆراك بۆ پاراستنی دڵ: شیری بێ چەوری، پرتەقاڵ، خۆخ، سێو، قەیسی، گێلاس، ترێی رەش، گرێپ فروت، مانگۆ، كەلەرم، گێزەر، پیاز مۆز، كیوی، گوێز، باوی، فاسولیای تەڕ، توور، سپێناغ، تەماتە، زەڵاتەی جۆراوجۆر، دانەوێڵەی تەواو Whole grain، برۆكۆلی، قەرنابیت، كەرەوز، مەعدەنوس، بڕی كەمی ماست، بڕی كەمی گۆشتی پەلەوەڕ، بەرهەمەكانی سۆیا، سپێنەی هێلكە، زەیتوون، گوڵەبەڕۆژە، ماسی، مەحار، چای سەوز، خەردەل، دارچین، زەردەچوو، جەرجیر Watercress، خاس، بیبەر، پیاز، سیر.