ماست Yogurt سوودی زۆری بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە. زۆربەی جۆرەكانی ماست مۆڵگەی بەكتریای زیندوو Probiotics لەخۆدەگرن لەگەڵ ڤیتامین B12 كە گرنگە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. ماست بەكتریای سوودبەخش لەخۆدەگرێت كە یارمەتی كرداری هەرسكردنی خۆراك دەدەن، هەروەها یارمەتی جوولەی خۆراك دەدەن لەناو كۆڵۆندا، بۆیە خواردنی ماست رێگایەكە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە قەبزی. ماست وەكو سەرچاوەیەكی كالسیۆم لەجیاتی شیر گونجاوە بۆ كەسانی تووشبوو بە بەرگەنەگرتنی لاكتۆزی شیر Lactose intolerance چونكە لاكتۆز لەناو ماستدا هەوێن بووە و نابێتە هۆی هیچ گرفتێك لە كۆئەندامی هەرسدا. كانزایەكانی ماست وەكو كالسیۆم و پۆتاسیۆم یارمەتی دروستكردنی پرۆتین دەدەن و بەهای هایدرۆجین یان ئاستی ترشێتی یان pH لە لەشدا هاوسەنگ دەكەنەوە كە ئەمەش یارمەتی هەڵمژینی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە كۆئەندامی هەرس دەدات و هاریكاری خانەكانی خوێن دەكات بۆ گواستنەوەی ئۆكسجین و ماددە خۆراكییەكان بۆ هەموو شانە و ئەندامەكانی لەش.