لە راستیدا سوودی چای Teaبۆ ماددە دژەئۆكسانەكان دەگەڕێتەوە نەك ماددەی كافائین. پۆلیفینۆلەكان Polyphenols گرنگترینی دژەئۆكسانەكانن لە چایدا كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی سوورێنچك، گەدە، پێست، هێلكەدان. هەروەها لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە مادە پۆلیفینۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكەنەوە و رێگا لە مەیینی یان تۆپەڵبوونی خوێن دەگرن. كوپێك چای نزیكەی 40 ملگم مادەی كافائینی Caffeine تێدایە كە بە بڕی كەم هاندەرە بۆ تەركیز و وریابوونەوەی مێشك. چای سەوزیش زیاتر لە جۆرەكانی تری چای تر دەوڵەمەندە بە مادە پۆلیفینۆلەكان و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids بۆیە سوودی تەندروستی زێتری هەیە كە بریتین لە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا كە بەرپرسە لە رەقبوونی خوێنبەرەكان و ئەگەری نەخۆشی دڵ یان جەڵتەی مێشك، هێشتنەوەی ئاستی شەكری خوێن لەژێر كۆنترۆلدا كە ئەمەش بۆ نەخۆشانی شەكرە سوودبەخشە، چالاكی دژی بەكتریا و ڤایرۆسی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، وەستاندنی سكچوون، سووككردنی شەكەتی دەروونی، هێشتنەوەی پتەوی ئێسك، دواخستنی سەرهەڵدانی سووانی جومگە، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم، كەمكردنەوەی هەوكردن و گرژبوونی قۆڵۆن، پاراستنی جگەر لە مادەی زیانبەخشی وەكو ئەلكهول، بەهێزكردنی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، سووككردنی ئازار و نیشانەكانی تری هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشی پاركینسۆن.