گەلێك كەس حەز لە خواردنەوەی قاوە دەكەن چونكە قاوە سەرەڕای چێژە خۆشەكەی، ئاستی وریابوون زیاتردەكات، هەروەها سوودی تەندروستی هەیە. یەكێك لە سوودە گەورەكانی قاوە پاراستنی كۆڵۆنە لە تووشبوون بە شێرپەنجە كە لە ریزبەندی دووەمی جۆرەكانی شێرپەنجەی كوشندەیە لە ئەمریكا، ئەم كاریگەرییەش بۆ ماددەی دژەئۆكسانەكانی قاوە دەگەڕێتەوە، بە پێی لێكۆڵینەوەكان رێژەی خۆپاراستن دەگاتە 15- 25%. ئەمەش روونكراوەتەوە كە هەتا جۆرەكانی قاوەی بێ كافائین Decafeinnated coffee سوودی تەندروستییان هەیە ئەگەر كەمتریش بێت. ئەو ماددە دژەئۆكسانەی كە لە قاوەدایە لە خواردنی تردا بەدی ناكرێت. خواردنەوەی بڕی زۆری قاوە واتە بڕی زیاتری كافائین، ئەمەش لە رووی تەندروستییەوە باش نییە بەتایبەتی بۆ ئافرەتی دووگیان كە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون.