ئایا ماراسۆنی زۆر زیانبەخشە؟

ئایا ماراسۆنی زۆر زیانبەخشە؟
لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە ماراسۆن بۆ ماوەیەكی زۆر Long Term Marathons بەتایبەتی لە تەمەنی گەورەتر لە 50 ساڵ دەبێتە هۆی چەند گۆڕان یان ناڕێكییەكی كاتی لە دڵدا بە شێوەی بێهێزبوون و ئاوسانی لای راستی دڵ لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەنزیمەكانی خوێن كە پەیوەستن بە نەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئەو ناڕێكییانەی دڵ بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبن، پاشان لەخۆیانەوە نامێنن. لە لێكۆڵینەوەیەكی تردا هاتووە كە راكردن بە خێرایی زۆر یان بۆ ماوەی زۆر دوورو درێژ سەرەڕای ئەوەی كە سوودی زیاتر لە مەشقی مامناوەندی بە لەش ناگەیەنێت، لەوانەیە كە زیانبەخش بێت. ئەمە هەرگیز لە لایەنی زانستییەوە راست نییە كە مەشقی وەزرشی توندتر و زیاتر هەتا ماراسۆنی زۆر سوودی زیاتر بە تەندروستی بگەیەنێت. پسپۆڕانی دڵ زۆر جەخت لەوە دەكەنەوە كە بۆ گەیاندنی باشترین سوود بە تەندروستی واباشترە كە مەشقی وەرزشی توند سنووردار بكرێت بۆ 30- 50 خولەك لە رۆژێكدا. لەوانەیە كە باجی هەر مەشقێكی وەرزشی سەخت و بەردەوام بۆ ماوەیەكی زۆر بكەوێتە سەر كۆئەندامی دڵ و سووڕان، ئەگەر مەترسیداریش نەبێت ئەوا هەندێك لە سوودەكانی تەندروستی مەشقی وەرزشی مامناوەندی كەم دەكاتەوە.
Top