هەر خواردنێك راستەوخۆ پێش چوونە ناو جێگا لەوانەیە كە ببێتە هۆی گرفت لە چوونە خەو یان تێكدانی خەو بە درێژایی شەو. سێو، چەوری تێدا نییە، هەروەها چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ خەوێكی خۆش و تەواو. سێو سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامینC، هەروەها ڤیتامین B6 و پۆتاسیۆم كە یارمەتی خەوێكی ئارام دەدەن. ڤیتامینC یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت، هەناسە باشتر دەكات بەتایبەتی لەكاتی نووستندا. پۆتاسیۆم رۆڵی هەیە لە هێشتنەوەی ریتمی لێدانی دڵ و خاوبوونەوەی لەش كە یارمەتیدەرە بۆ خەوێكی خۆش. ڤیتامین B6 لە توندی شەكەتی كەمدەكاتەوە و هانی دەردانی ماددەی سیرۆتۆنین Serotonin دەدات كە مەزاج باشتر دەكات، هەروەها ئەم ڤیتامینە گرنگی هەیە بۆ تێكشكاندنی چەورییەكان و بەكارهێنانی وزە، بەمەش یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات لەكاتی نووستندا. پۆلیفینۆلەكانی Polyphenols سێو كە دژەئۆكسانی بەهێزن رۆڵیان هەیە لە رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بە كاتژمێرەكانی نووستن.
پێكهاتەكانی سێوێكی مامناوەندی
80 كالۆری
وزە
16 گرام
شەكر
5 گرام
ریشاڵ
2%
ڤیتامین A
8%
ڤیتامین C
2%
كانزای ئاسن
0%
چەوری
84%
ئاو