پشكنین بۆ زوو دەستنیشانكردن یارمەتیدەرە بۆ زوو چارەسەر یان كۆنترۆلكردنی نەخۆشییەكان وەكو شێرپەنجە، شەكرە، پووكانەوەی ئێسك. پشكنینە گرنگەكان بریتین لە: مامۆگرافی Mammography كە بریتییە لە تیشكی ئێكس بۆ دەستنیشانكردنی هەر گرێیەك لە مەمكدا بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئافرەتێك كە لەپاش تەمەنی 40 ساڵیدا ساڵانە ئەم پشكنینە ئەنجام بدات، لێگرتەی ملی منداڵدان كە بە پاپ سمیر Pap smear ناسراوە بۆ دەستنیشانكردنی گۆڕانكاری خانەیی یان شێرپەنجەی ملی منداڵدان گرنگیی زۆری هەیە، تیشكی ئێكسی تایبەت بە ناوی DXA بۆ پێوانەكردنی پتەوی یان چڕیی ئێسك زۆر گرنگە بۆ هەموو ئافرەتێك لەپاش تەمەنی 60 ساڵیدا بەر لە روودانی شكانی ئێسك لەبەر پووكانەوە كە حاڵەتێكی باوە لە ئافرەتدا، پشكنینی پەستانی خوێن، پشكنینی پێست لە لایەن پسپۆری پێست، پشكنینی چەورییەكانی خوێن بەتایبەتی كۆلیستیرۆل پاش خورینی بۆ ماوەی 12 كاتژمێر یان زیاتر، پشكنینی ئاستی شەكری خوێن پاش خورینی بۆ ماوەی 8 كاتژمێر یان زیاتر كە واباشە لە 100 ملگم \ دێسیلیتر كەمتر بێت، پشكنینی چاو بۆ ئاوی شین Glaucoma.