ژەمی ئێوارە زوو بخۆ

ژەمی ئێوارە زوو بخۆ
هەموومان ئەوە دەزانین كە پێویستە زووتر بخەوین، خواردن درەنگی شەو زیانبەخشە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە هێنانە پێشەوەی كاتی ژەمی ئێواران 3 سوودی تەندروستی بەدواوەیە، یەكەم: كەمەرێكی بچووكتر، دووەم: خەونی خۆشتر، سێیەم: تەندروستییەكی باشتر. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە چەندی ماوەی نێوان ژەمەكانی خۆراك درێژتر بێت هێندە لەش باشتر و چالاكتر مامەڵە لەگەڵ خۆراكدا دەكات. ئەمە سەلمێنراوە كە ژەمی خۆراكی درەنگانی شەو دەبێتە هۆی ناڕێكیی هەرس و تێكدانی خەو و بینینی خەونی ناخۆش و كابوس بەتایبەتی پاش ژەمێكی قوڕس. خواردن درەنگی شەو وات لێدەكات كە بڕی زیاتر بخۆیت، هەروەها دەبێتە ئەگەری بەزربوونەوەی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا كە ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.
Top