مەشقێكی بەردەوامی وەرزش

مەشقێكی بەردەوامی وەرزش
مەشقی وەرزشی یان مەشقی جەستەیی یان فیزیكی Physical exercise كلیلە بۆ ژیانێكی تەندروستییانە و سوودەكانی یەكجار زۆرن، بۆ نموونە دابینركردنی بڕێكی باش لە گازی ئۆكسجین كە گرنگترین توخمی ژیانە بۆ هەموو خانەكانی لەش، كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، بەهێزكردنی دڵ و سییەكان، باشتربوونی باری دەروونی و سووككردنی خەمۆكی یان پەستی، باشكردنی پرۆفایلی چەورییەكانی خوێن بە شێوەی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش، بەهێزكردنی ئێسك و تۆنی ماسوڵكەكان، باشكردنی كوالیتی نووستن. مەشقی بەدەنی رۆژانە یان بەردەوام یان بە لای كەم هەفتانە 5 جار ئینجا ئەم ئامانجە دەپێكێت، چونكە لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە مەشقی بەدەنی ئەمڕۆ هەرگیز نابێتە جێگرەوە بۆ مەشقی بەدەنی فەرامۆشكراوی دوێنێ، هەروەها ناشبێتە جێگرەوە بۆ بەیانی كە مەشق نەكەیت، بە مانایەكی تر سوودە تەندروستییەكان لەگەڵ بەردەوامبوونی مەشقی بەدەنی بەردەوام دەبن جا هەر مەشقێكی سەلامەتی وەكو رۆیشتن، هەروەلە، پاسكیل یان مەلە.
Top