سوودەكانی پرۆتینی سۆیا

سوودەكانی پرۆتینی سۆیا
بەرهەمەكانی پاقلەی سۆیا Soya beans بەتایبەتی تۆفو Tofu یان پەنیری سۆیا وەكو سەرچاوەیەكی هەرزانی پرۆتین سوودیان لێوەردەگیرێت، هەروەها وەكو جێگرەوەی گۆشت بەتایبەتی لە لایەن كەسانی رووەكی پشتی پێدەبەسترێت لەوكاتەی كە هەر 100گرام پەنیری سۆیا نزیكەی 17 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت. سوودەكانی سۆیا بریتین لە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ، سووككردنی نیشانەكانی پەیوەست بە وەستانی یەكجارەكی عادەی مانگانەی ئافرەت، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە، پاراستنی پتەویی ئێسك، هەروەها سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ كالسیۆم و ڤیتامین E، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندانی دڵ و سووڕان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەوەی كە سۆیا چەند ماددەیەكی وەكو گێنیستین Genistein و دێیدزین Daidzein لەخۆدەگرێت كە لە لەشدا هاوسەنگی لەگەڵ كاریگەرییەكانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دروستدەكەن. بەرهەمەكانی سۆیا ماددە ئایزۆفلاڤۆنەكان Isoflavones لەخۆدەگرن كە سیفەتی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دژەئۆكسانیان هەیە و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن و پیربوون دوادەخەن.
Top