خورشت لەكاتی سووڕی مانگانەدا

خورشت لەكاتی سووڕی مانگانەدا
خورشت لەكاتی سووڕی مانگانەدا بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە: یەكەم، زیاد گەشەكردنی كەڕوو لە زێدا لەكاتی عادەدا، چونكە لەم كاتەدا رادەی یان پێوانەی ترشێتی و تفتێتی pH ناو زێ زیاتر بەرەو تفتی Alkaline دەڕوات كە دەبێتە دەوروبەرێكی گونجاو بۆ زیاد گەشەكردنی ئەو كەڕووانەی كە بە شێوەیەكی سروشتی بە ژمارەیەكی كەم لەناو زێدا جێگیرن. دووەم، كاردانەوەی خۆجێیی بەرانبەر بە هەندێك جۆری سانتی Sanitary pads كە لە رۆژەكانی عادەدا بەكاردێت بەتایبەتی ماددە پلاستیكییەكان و ماددە كیمیایی و دەستكردەكانی سەر سانتی، ئەو جۆرانەی سانتی كە لە لۆكە دروست نەكرابن رێگا بە هاتوچۆی هەوا نادەن بۆیە زیاتر دەبنە ئەگەری هەستەوەری و زیادبوونی ئەگەری هەوكردن بە كەڕووی كاندیدا Thrush، بۆیە زۆر جار بەكارهێنانی سانتی هۆكارە بۆ خورشتێكی درێژخایەن لە لێوەكانی زێدا. بەگشتی، پارچە قوماشێكی لۆكەیی سروشتی پاك كە رێگا بە ئاڵوگۆڕی هەوا دەدات گەلێك باشترە لە بەكارهێنانی سانتی، هەروەها ماوەی خوێنڕیژی سووڕی مانگانە كورت دەكاتەوە و ئازارەكانی عادەش سووكتر دەكات.
Top