خۆراك بۆ بینای ماسوولكەكان

خۆراك بۆ بینای ماسوولكەكان
هەر جارێك كە حەزت كرد كە لە دەرەوەی ماڵ ژەمێك بخۆیت، هەوڵ بدە كە پەیڕەوی خاڵەكانی دووركەوتنەوە لە نەریتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك بكەیت وەكو: زیادخواردنی خۆراكی خێرا، خواردنەوە گازدارەكان یان كاربۆنكراوەكان، شەربەتی دەستكرد، شیرینیی زیاد، چەوریی زیاد. بەگشتی ئەو خۆراكانەی كە لە رێستورانتەكان ئامادە دەكرێن رێژەیەكی بەرزی چەوری و خوێ و شەكرەكان لەخۆدەگرن، هەروەها ئەم خۆراكانە ئارەزووی خواردنت زیاد دەكەن هەتا ئەگەر هەست بە برسیبوونیش نەكەیت. زۆر جار قاپێك لە هەندێك جۆری خۆراك نزیكەی 1000 كالۆری لەخۆدەگرێت لەگەڵ بڕێكی كەم لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان یان بەهای خۆراكی نزم، بۆیە ئەمە پێشبینی كراوە كە زیاد خواردن لە دەرەوەی ماڵ پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی كێش و قەڵەوی. هەروەها واباشترە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرە یان نەخۆشیی دڵ یان پەستانی خوێنیان هەیە كە كەمتر لە دەرەوەی ماڵ خۆراك بخۆن. لە بەرامبەردا خواردن لە ماڵ لەوانەیە كە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لەبەر ئەوەی كە وزەی كەمتر لەخۆدەگرێت، چێژی خۆشترە، رەنگی خۆراكەكان جوانتر و سروشتیترە، دڵنیایت لە تازەیی و پاك و خاوێنیی خۆراك، رێگای ئامادەكردنی خۆراك زیاتر تەندروستییانەیە، بەهای خۆراكی بەرزە چونكە زیاتر ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت، بە ئارەزووی خۆت كوالیتی و كوانتیتی كۆنترۆل دەكەیت، كاتی زۆرت بە فیڕۆ ناچێت.
Top