بەهای خۆراكی زەیتی گوێزی هیندی

بەهای خۆراكی زەیتی گوێزی هیندی
ئەو چەورییەی كە لە زەیتی گوێزی هیندیدایە Coconut oil لە جۆری ترشە چەورییە تێرەكانە Saturated fatty acids، لەگەڵ ئەمەشدا زەیتی گوێزی هیندی رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی جگەر و بەهێزكردنی بەرگی لەش. سوودە تەندروستییەكانی زەیتی گوێزی هیندی بریتین لە: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لەبەر ئەوەی كە زەیتی گوێزی هیندی ئەو گلیسریدە سیانییانە لەخۆدەگرێت كە خاوەنی زنجیرەی مامناوەندین Medium-chain لە رووی پێكهاتەی كیمیاییەوە، ئەم چەورییە رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن و هاندانی كرداری میتابۆلیزم و زیادكردنی چالاكی ئەو خانانەی كە هاندەرن بۆ سووتاندنی چەوری، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ HDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆلی باش HDL لە خوێندا، ترشی لاوریك Lauric acid كە لە زەیتی گوێزی هیندیدایە یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕووەكان، هەروەها زەیتی گوێزی هیندی سوودی هەیە لە یارمەتیدانی بچووككردنەوەی قەبارەی كەمەر یان كەرش.
Top