كوشنی بایسكیل و تەندروستیی زاوزێ

كوشنی بایسكیل و تەندروستیی زاوزێ
لەم چەند ساڵەی دواییدا توێژینەوەكان گەیشتوونەتە ئەوەی كە لێخوڕینی بایسكل بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری بەرچاو دەكاتە سەر تەندروستی زاوزێ بەوەی كە كوشنی یان سەدلی بایسكل Bicycle saddle فشارێكی زۆر دەخاتە سەر ناوچەی میزەڕۆ و زاوزێ و دەبێتە ئەگەری راگرتنی هاتووچۆی خوێن بۆ بەشەكانی خوارەوەی كۆئەندامی زاوزێ، ئەمەش كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە سەر دروستی كۆئەندامی زاوزێ و تەندروستی سێكسی بەتایبەتی لە پیاواندا. زیاد لێخوڕینی بایسكل و زیاد دانیشتن لەسەر سەدلی ئاسایی دەبێتە هۆی هەستكردن بە تەزین یان سڕبوون لە ئەندامەكانی زاوزێدا یان گرفتی سێكسی و زاوزێ. ئەگەرچی ئەم گرفتانە زیاتر لە پیاواندا بەدی دەكرێت، بەڵام ئافرەتیش بەدەر نییە لەم گرفتانە كە لەوانەیە تا رادەیەكی سووكتر بن. بۆیە لەسەر ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر بایسكل لێدەخوڕن پێویستە كە جگە لە گۆڕینی سەدلی ئاسایی بە سەدلێك كە بێ نوكی پێشەوە Saddle nose و لە ناوەڕاستدا كونێكی گەورەی هەبێت، ناوە ناوە پشووێك بدەن. ئێستا سەدلی ئاوا دروستكراوە كە نوكەكەی درێژ و بەرجەستە نییە و بەشی ناوەڕاستی كونێكی گەورەی سێگۆشەیی هەیە بە مەبەستی كەمكردنەوەی فشار لەسەر كۆئەندامی زاوزێدا.
Top