مەترسییەكانی دابـەزینی پلەی گەرمیی لەش

مەترسییەكانی دابـەزینی پلەی گەرمیی لەش
لەكاتی بەركەوتن بە ساردی، لەش دەست دەكات بە ونكردنی پلەی گەرمی بە خێراییەكی پتر لە خێرایی بەرهەمهێنانی گەرمی. بەركەوتن بە ساردی بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی سەرفكردنی وزەی یەدەكی لەش و دابەزینێكی نائاسایی پلەی گەرمیی لەش Hypothermia. دابەزینی پلەی گەرمیی لەش كارییگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر شانەكانی مێشك بە شێوەی لەدەستدانی توانای بیركردنەوە و گرفت لە ناردنی فرمان بۆ ئەنجامدانی جوولەی لەش، ئەمەش مەترسییەكی زۆر پەیدا دەكات چونكە تووشبوو نە هەست بەوە دەكات كە چی بەسەرهاتووە نە توانای ئەنجامدانی هیچ كارێكی دەبێت بۆ پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی چارەسەركردن لە خۆگەرمكردنەوە و ئاگاداركردنەوەی كەسانی تر یان داواكردنی یارمەتی. نیشانەكان بەندن بە ماوەی كاتی بەركەوتن بە سەرما، نیشانە زووەكان بریتین لە: لەرز Shivering، هەستكردن بە ماندووبوون، ونكردنی هەماهەنگی نێوان ماسوڵكەكانی لەش، شێوان و نەزانینی شوێن و كات Disorientation. نیشانە دواییەكانیش بریتین لە: نەمانی لەرز، شینبوونی رەنگی پێست، فراوانبوونی بیلبیلەی چاوەكان، كزبوونی لێدانەكانی دڵ، كزبوونی هەناسە، لەهۆشچوون.
Top