پشكنینی ئاستی شەكری خوێن یان گلوكۆزی خوێن Blood glucose بایەخی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی لە دەستنیشانكردنی نەخۆشی شەكرە و بوونی ئامادەباشی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە. ئاستی شەكری خوێن دەگۆڕێ بە پێی: چەندێتی خواردن، جۆری خۆراك، چەندێتی جوولە و مەشقی وەرزشی، بەكارهێنانی دەنكی دابەزاندنی شەكری خوێن یان بەكارهێنانی دەرزی ئینسولین. بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت، پشكنینی شەكری خوێن بە شێوەیەكی رۆتینی لەكاتی جیاوازدا ئەنجام بدە، بۆ نموونە پێش و پاش ژەمی خۆراك، بەیانی لە خورینی و پێش نووستن، پاشان ئەنجامەكان لەگەڵ ئەم خشتەیە بەراورد بكە: