سوودەكانی كازو

سوودەكانی كازو
كازو یان كاچوCachews یەكێكە لەو كاكڵانەی Nuts كە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە. كازو دەوڵەمەندە بە وزە، ریشاڵ، كانزا و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان. 100 گرام كازو نزیكەی 553 كالۆری بە لەش دەبەخشێت، كازو رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، ترشە چەورییەكانی كازو رۆلیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش لە خوێندا لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەدا، پاراستنی خوێنبەرەكانی دڵ لە تووشبوون بە رەقبوون، خۆپاراستن لە تووشبوون بە جەلتەی مێشك Stroke. كازو كانزایەكانی مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كۆپەر، ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، سیلینیۆم لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە. هەروەها كازو ڤیتامینB1، B2، B5، B6 بە رێژەی جیاواز لەخۆدەگرێت كە گرنگی زۆریان هەیە لە بەدەستهێنانی وزە لە خۆراك. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی كازو بریتین لە: پاراستنی تەندروستی ئێسك و جومگەكان، خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەردی زراو، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، پاراستنی تەندروستیی بۆڕییەكانی خوێن، پاراستنی چاوەكان لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی پەیوەست بە تەمەن.
Top