سەرین Pillow گرنگی زۆری هەیە لە كوالیتی نووستندا، بەرزی، رەقی و نەرمی سەرین بایەخی زۆریان هەیە بۆ بەخشینی رحەتی بە سەر و مل. نووستن لەسەر سەرینێكی نەگونجاو هۆكارە بۆ ئازار و گرفت لە مل، پشت، پەلەكانی سەرەوە، هەروەها گەلێك جار دەبێتە هۆی هەستكردن بە ناڕحەتی و بێهێزیی لەش لەكاتی بێداربوونەوەدا. گەلێك جۆری سەرین بە ماددەی جۆراوجۆر لە بازاڕەكاندا هەیە، ئامانج لە هەڵبژاردنی جۆری سەرین ئەوەیە كە سەپۆرتی تەواو بۆ مل و سەر دابین بكات لەكاتی نووستندا. سەرینێك كە لە تووك و پەڕی پەڵەوڕ Feather pillows دروستكرابێت نابێتە ئەگەری هەستەوەری و شێوەی مل و سەر وەردەگرێت، هەروەها بەرگریشی كەمترە لە ماددەكانی دیكە كە سەرینیان لێ دروستدەكرێت. سەرینی فوم Foam Pillow شێوەی سەر و مل وەردەگرێت، ئەم سەرینە بۆنێكی تایبەتی هەیە كە بۆ كەسانی تووشبوو بە هەستەوەری گونجاو نییە. سەرینی مل Cervical pillows كە بۆ سووكردنی ئازاری مل دیزاین كراوە رۆڵی هەیە لە هێشتنەوەی شێوەی ئاسایی سەر و ملدا. لەكاتی نووستندا پێویستە كە بڕبڕەكانی مل و بڕبڕەكانی پشت لە پۆزیشنێكی سروشتی و حاڵەتی خاوبوونەوەدا بن. وا باشە كە رووبەری سەرین X40 60 سانتیمەتر و بەرزییەكەشی لە لە نێوان 10-15 سانتیمەتردا بێت بۆ ئەوەی كە لەگەڵ شانەكاندا هاوسەنگ بێت و لەكاتی نووستندا رێگربێت لە خزینی سەر بۆ لای راست یان چەپ.