قەرنابیت رێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك

قەرنابیت رێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
قەرنابیت Cauliflower بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە چونكە كۆمەڵیك ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە ماددەی ئەلیسین Allicin كە ئەگەری توووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە. قەرنابیت رێژەیەكی بەرزی كانزای سیلینیۆم و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، ئەو دوو ماددەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتردا رۆڵیان هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی هەوكردن بە بەكتریا و ڤایرۆسەكان. قەرنابیت بە رێژە بەرزەكەی ریشاڵی تواوە ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن تا رادەیەكی باش دادەبەزێنێت و كۆڵۆنیش لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت، هەروەها ترشی فۆلیك یان ڤیتامین B9 لەخۆدەگرێت كە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان، لە ئافرەتی دووگیانیشدا رۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ پاراستنی كۆرپە لە تووشبوون بە سەقەتی زگماكی. هۆكاری رەنگی جیاوازی قەرنابیت دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە رێژە و جۆری ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoidsو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids دەنا لە رووی پێكهاتەكان و بەهای خۆراكییەوە قەرنابیتی مۆر و سپی جیاوازییەكی ئەوتۆییان نییە. لە دوا لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە ماددە دژەئۆكسانەكانی قەرنابیت بەتایبەتی ماددەی ئیندۆل 3 كاربینۆل Indole-3-carbinol كە كاریگەری دەكاتە سەر میتابۆلیزمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەتدا، رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.
Top