زیانەكانی زیادبوونی كۆمەڵەی ڤیتامین B

زیانەكانی زیادبوونی كۆمەڵەی ڤیتامین B
كۆمەڵەی ڤیتامین B تێكەڵاوێكە لە ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B7، B9 و B12. ئەم ڤیتامینانە رۆڵی گرنگیان بۆ تەندروستی هەیە، كەمیی ئەم ڤیتامینانە كاریگەریی زۆر خراپی هەیە، لە هەمان كاتیشدا زیادبوونیان لە لەشدا گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات. زیادبوونی ڤیتامین B1 لە لەشدا دەبێتە هۆی دڵەكوتێ، خەوزڕان، ناڕحەتی دەروونی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پەڵەی پێست. زیادبوونی رێژەی ڤیتامین B2 لە لەشدا دەبێتە هۆی هێڵنج، رشانەوە، هەستكردن بە ماندووبوون، كەمخویێنی، دابەزینی پەستانی خوێن. ئاكامەكانی زیادبوونی رێژەی ڤیتامین B3 و B4 بریتین لە: بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، هێڵنج، رشانەوە، سەرئێشە، ئارەقەكردن، زەردوویی Jaundice، پەڵەی سوور لەسەر پێستدا. زیادبوونی ئاستی ڤیتامین B5 دەبێتە ئەگەری ئازاری جومگە، ئاوسانی لەش Edema، هەستكردن بە هیلاكی جەستەیی، كەمبوونەوەی شلەی لەش، خەمۆكی، زیادبوونی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان. زیادبوونی رێژەی ڤیتامین B6 دەبێتە هۆی تەزین یان سڕبوونی دەست و قاچەكان، خەمۆكی، هیلاكی بەدەنی، گۆڕان لە مەزاجدا، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هێڵنج، سەرئێشە، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن. زیادبوونی رێژەی ڤیتامین B7 دەبێتە ئەگەری ناسكبوون و شكانی نینۆكەكان، پەڵەی پێست، زیاد هەڵوەرینی قژ، خەمۆكی، كەمخوێنی. ئاكامەكانی زیادبوونی ئاستی ڤیتامین B9 یان فۆلێت Folate بریتین لە: ئاوسانی سك، گرفت لە گورچیلەدا، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هێڵنج، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. زیادبوونی رێژەی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی هەستكردن بە تەزین لە ناوچەی دەموچاو و قۆڵەكاندا، نۆرەی پەستی و دڵەكوتێ، كەمخوێنی، گرفت لە گلاندی دەرەقیدا.
Top