بەرەو ژیانێكی تەندروستییانە

بەرەو ژیانێكی تەندروستییانە
تەندروستی سامانێكی گەورەیە، بە خۆ دەوڵەمەندكردن بە زانیاریی تەندروستی دەتوانیت كە خۆت لە زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەكان تا رادەیەكی زۆر بپارێزیت، لەوكاتەی كە ئێستا سەردەمی زانستی پزیشكیی خۆپاراستنە پتر لە چارەسەركردن. سەرەتای پێشەكی كتێبی ((بەرەو ژیانێكی تەندروستییانە For a Healthier life)) بەم دێڕانەی سەرەوە دەستپێدەكات، لە راستیدا میللەتەكەمان پێویستی زۆری بە بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی تەندروستی هەیە بە زمانێك كە بە ئاسانی لێی تێبگات، بە نووسینێكی كورت و پوختە كە بە خوێندنەوەی هەست بە بێزاری نەكات. نووسەر د.عادل حوسێن لە 342 لاپەڕەی ئەم كتێبەیدا بە زمانێكی زۆر سادە باس لە وردەكاری و گرنگی هەموو لایەنەكانی پەیوەست بە تەندروستی دەكات لە پەیوەندیی خۆراك بە تەندروستییەوە، مەشقی وەرزشی، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و خۆپاراستن لە قەڵەوی، چۆنییەتی سووككردنی گوشارە دەروونییەكان لەگەڵ رێگاكانی دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە هەڕەشە لە تەندروستیمان دەكەن. ئومێدەوارین كە ئەم كتێبە بۆ هەمووان سوودبەخش بێت.
Top