دەنگى گەورەترین ئافرەت

دەنگى گەورەترین ئافرەت
پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت : ژنی شەرمن شارێك دەهێنێت، ئەمەش وەك نەریتێك بۆ گشت ئافرەتان كە تاوەكو چەند شەرمن و هێمن بن ئەوەندە زیاتر خۆشەویستتر و شیرینتر دەبن، بەڵام وادیارە ئەو ئافرەتە تایلەندییە، بێدەنگ نییە و تەنانەت دەنگی ئەوەندە گەورەیە وەك ئوتۆمبێلێكی فریاكەوتنی نەخۆشخانە وایە، ئافرەتێكی تایلەندی ناوی (گیتارات ۆنگسۆمبۆن)ی تەمەن (55) ساڵە، لەگەڵ ئەوەی هەردەم بە دەنگێكی بەرز قسە دەكات، هەروەها بە پێی تۆماری ئامێرێكی دەنگپێوان، توانرا ئاستی بەرزی دەنگی ئەو ئافرەتە بپێون، ئەوەی سەیرە، رێژەی بەرزیی دەنگی گەیشتە (110) دیزەبیل، واتە ئەوەندەی دەنگی ئوتۆمبێلێكی فریاكەوتن دەنگی بەرزە، ئەوەی سەیرە لەو كاتەی كە لە پێشبڕكێیەكدا بەشداری كرد، توانی بۆ ماوەی (12) خولەك بەم دەنگە بەرزە پێبكەنێت.
Top